قه ڵای هۆزو گەڵ،شاخی هه ورامان
پرسیارم هه یه دستم به دامان
له لام ڕووناکە شاخێکی سە ختی
پشت و کۆمە کی وە خت و بێ وە ختی
سە ر کڵاوانت کوێستانی پر گوڵ
تە ماشای گوڵت زاخاو ئە دا دڵ
چنوورو، شەو بۆ، بە ڕە زاو،که ره س
رێواس و پیچک ،دامێنی هه ره س
کوێستانێ بە رزی لە گێتی تاکی
خە تی ماجینۆی کوردی بێ باکی
کتێبی زە ردە شت، کە ئاویستایە
وە ک باقی ی کتێب خە ڵاتی خوایە
بە زمان هه ورامی هاته سه ر به شه ر
یانێ ەای زە ردە شت بووی بە پێغە مبە ر
شاخی هه ورامان هه ر چه ند ڕە نجە ڕۆم
زۆر چاک بزانە کە مە منوونی تۆم
چونکە پاراستت تو ئە و زمانە
تێکە ڵت نە کرد لە گە ڵ بێگانە
نە رۆم ،نە عە جە م ،نە توورکی تاتار
نە ڕوس، نە ژاپۆن، نە دە س ئێستعمار
نە هاتنه ناووت ،سه ر به خۆ ژیای
بۆ لاوە کانت ، تۆ پشت و پە نای
ئیستە نازانم، بۆچی بێ ڕە نگی ؟!
دوو بێ لە گیانت، بۆ چی دڵتنگی ؟
" مامۆستا قانع "
|